|
سه‌ره‌تا وه‌ک ده‌زگایه‌کی
چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێب له
(4/7/2000) له
شاری هه‌ولێر دامه‌زراوه. له ماوه‌ی نزیکه‌ی(27) مانگدا(103) کتێبی جۆراوجۆر له بواری مێژوو ، سیاسه‌ت
، هزر
و کۆمه‌ڵگا و کولتور و ئه‌ده‌بدا بڵاو کردۆته‌وه.
دوای
له کاروه‌ستانی بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵ ،
له سه‌ره‌تاکانی
ساڵی (2005) ه‌وه دیسانه‌وه ده‌ستی به‌کار کردۆته‌وه
.
ئه‌گه‌ر خولی یه‌که‌می کاری ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی
موکریانی ته‌نیا گرنگی به چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبی
نوسراو و وه‌رگێڕدراوی به زمانی کوردی و هه‌ندێکیش عه‌ره‌بی دابێت
، ئه‌وا دامه‌زرانه‌وه و ده‌ستبه‌کاربوونه‌وه‌ی
ده‌زگاکه‌مان به پێکهاته
، پلان،
ئامانج و سیاسه‌تێکی
ڕۆشنبیریی دیکه‌وه‌یه.
ئێستا ده‌زگای موکریانی له
سێ به‌شی سه‌ره‌کی پێکهاتووه
:
1. به‌شی
چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێب:
ئه‌م
به‌شه ، به پله‌ی یه‌که‌م بایه‌خ به وه‌رگێران و
چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبی سه‌رچاوه و زانستی له
بواری سیاسه‌ت ، کۆمه‌ڵناسی ، مێژوو ، هزر و فه‌لسه‌فه
، به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیی جیهانی (ڕۆمان) و ..... ده‌دات.
ئه‌گه‌ر چی خۆی وه‌ک به‌شێکی تایبه‌ت به کتێبی
وه‌رگێڕدراو ناساندووه به‌ڵام به مانای ئه‌وه نییه کتێبی
نووسینیش چاپ و بڵاو ناکاته‌وه. ئامانجی ئه‌م به‌شه
به‌شداریکردنه له ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی کتێبخانه‌ی
کوردی به سه‌رچاوه و ژێده‌ر له‌و بوارانه‌ی
سه‌ره‌وه‌دا
لێره کلیک بکه...
2.
گۆڤاری توێژینه‌وه:
بایه‌خ به بابه‌ته سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی
و مه‌عریفییه‌کان ده‌دات
لێره کلیک
بکه...
3. بنکه‌ی
توێژینه‌وه:
گرنگی به توێژینه‌وه‌ی کێشه سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تی و هزرییه‌کانی گۆڕه‌پانی هه‌رێمی
کوردستان ده‌دات. له‌م کاره‌شدا لایه‌نی عه‌مه‌لیبوونی
توێژینه‌وه‌کانی جێی بایه‌خه
لێره کلیک بکه...
داوا له
نووسه‌ر و ڕۆشنبیرانی کورد ده‌که‌ین له‌و بوارانه‌دا
به‌شداریمان بکه‌ن. بێگومان، ده‌زگاکه‌مان تایبه‌ت
نیه به هه‌رێمی کوردستانی عێراق ،
به‌ڵکوو - وه‌ک
ڕابردووی کارمان شاهێدی ده‌دات - به‌خۆشحاڵییه‌وه
هه‌موو نووسه‌ر و ڕۆشنبیرانی کورد له ده‌ره‌وه‌و
ناوه‌وه له ئامێز ده‌گرین و ده‌رگامان کراوه‌یه بۆ
هه‌موو لایه‌ک .
جگه له‌وه ده‌توانن به پێشنیار و
ڕه‌خنه‌کانیان ده‌وریان هه‌بێت له ڕه‌وتی کار و ئیش
کردنی ده‌زگای موکریانی.
|