|
ناساندن:
ده‌زگای چاپ و
بڵاوکردنه‌وه‌ی موکریانی له
چوار چێوه‌ی کاره‌کانیدا
ئه‌م گۆڤاره ده‌رده‌کات
، بایه‌خ
به بابه‌ته‌کانی کۆمه‌ڵگا
، سیاسه‌ت و مه‌عریفه ده‌دات
.
ئه‌م گۆڤاره
له سه‌ره‌تادا دوو مانگ جارێ ده‌رده‌چێ ،
به‌شدارییه‌که له
پرۆسه‌ی پێشکه‌وتن و گه‌شه‌ی مه‌عریفه و رۆشنبیری
کۆمه‌ڵگای کوردستان له رێی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تی
نوسراو وه‌رگێڕدراو که سیما و
خه‌سڵه‌ته
سه‌ره‌کییه‌کانی توێژینه‌وه‌ی زانستی‌یان هه‌بێ .
جگه له
بایه‌خ دان به ئه‌سڵه فه‌لسه‌فییه کلاسیک و نوێیه‌کان و
به‌رهه‌مه هزرییه‌کانی مێژووی کۆن و هاوچه‌رخی
کۆمه‌ڵایه‌تی له کایه جۆراوجۆره‌کاندا ، ئه‌م گۆڤاره
بایه‌خ ده‌دات به لێکۆڵینه‌وه و کێو‌ماڵی زانیاری له
باره‌ی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی و یاسایی و
رۆشنبیرییه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان .
ئه‌م گۆڤاره
پشتئه‌ستووره به تواناکانی توێژه‌ره‌وان و نووسه‌ران و
وه‌رگێڕه به‌ڕێزه‌کانی خۆمان که هاوکاری بکه‌ن و
پێکه‌وه له‌م ئه‌رکه‌دا سه‌رکه‌وتوو بن . |
|
 |
|
گۆڤاری
توێژینه‌وه ژماره‌ی 10
ئاداری 2007 |
|
توێژینه‌وه
1- ناوی گۆڤار: توێژینه‌وه.
2- گۆڤارێکه دوو مانگ
جارێک له ده‌زگای موکریانی ده‌رده‌چێت.
3- تیراژ: 1000 دانه
4- قه‌واره: کتێبی به‌تاڵ.
5- بابه‌ته‌کان:
بایه‌خی سه‌ره‌کی به زانسته مرۆییه‌کان ده‌دات.
هانی بابه‌ته زانستی سروشتی و موجه‌ڕه‌ده‌کانیش ده‌دات به‌و
مه‌رجه که په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی
خه‌ڵکدا هه‌بێ
، بۆ نموونه:
ئه‌ندازیاری خانوو و به‌ره
له په‌یوه‌ندیدا به
شێوه‌ی شار و گه‌ڕه‌ک و شه‌قام و... هتد که
کارییگه‌رییان چه‌نده له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا.
جار جاره دیمانه‌یه‌کی تێدا ده‌بێت له‌گه‌ڵ پسپۆرێکدا بۆ
بوارێکی دیاری کراو .
بایه‌خی باش به ته‌رجه‌مه ده‌دات.
خوێندنه‌وه بۆ نامه‌ی ماسته‌ر یان دکتۆرای تێدا ده‌بێت که
له زانکۆکانی سه‌لاحه‌دین و سلێمانی و دهۆک پێشکه‌ش کراون
.
خوێندنه‌وه‌ی کتێبی خۆمانه یان
ته‌رجه‌مه کراو یان به‌رهه‌می گه‌لانی دیکه تێدا ده‌بێت
.
6- له بڵاوکردنه‌وه‌ی
بابه‌ته‌کانیدا زاراوه‌ی کرمانجی و سۆرانی له به‌ر
چاو ده‌گرێ و به هه‌ردووکیان
بابه‌ت بڵاوده‌کاته‌وه.
|