| پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان | | ئاسۆ كه‌ریم
دیاره شتێكی به‌ڵگه‌نه‌ویسته كه ده‌ستووری نووسراوی وڵاتان، به‌و پرۆژه ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، وه‌كو كۆمه‌ڵه بنه‌مایه‌كی قانوونیی بنه‌ڕه‌تیی، ئه‌و خاڵه سه‌ره‌كییانه‌یان تێدا دیاری ده‌كرێ:
* فۆرمی ده‌وڵه‌ت و بنه‌ماكانی حوكمڕانیكردن: وه‌كو باوه له پێشه‌وه‌ی ده‌ستوور له‌ژێر ناوی (پره‌نسیپه بنه‌ڕه‌تییه‌كان)دا جێگه‌یان بۆ ده‌كرێته‌وه. ئیدی دیار ده‌بێ كه داخوا شێوه‌ی ده‌وڵه‌ت، ساده و یه‌كگرتووه unitary یان ئاوێته‌یه، داخوا حكوومه‌ته‌كه‌ی كۆمارییه یان پاشایه‌تی، سیسته‌مه سیاسییه‌كه‌ی په‌رله‌مانییه، یان سه‌رۆكایه‌تی، یان تێكه‌ڵه، یان كۆمه‌ڵه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه، دیموكراتییه یان نادیموكراتییه و ئیدی پێدا بڕۆ.. (سه‌یری پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، مادده‌كانی 1 و 17 بكه).
* ماف و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان: ئه‌و به‌شه پێوه‌ندیی به مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان، به مافه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوورییه‌كانی هاووڵاتیان و تاكه‌كه‌سه‌وه هه‌یه. ئه‌و به‌شه، كه پێوه‌ندیی راسته‌وخۆی به ماف و ئازادییه‌كانی هاووڵاتیانه‌وه هه‌یه، له‌به‌ر گرنگیان له دوای پره‌نسیپه بنه‌ڕه‌تییه‌كانه‌وه دێن. (سه‌یری مادده‌كانی 18-38) بكه.
* ده‌سه‌ڵاتگه‌لی گشتی: مه‌به‌ست هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ریی و ئه‌نجوومه‌كانی پارێزگا و شاره‌وانی و كۆمیسیۆنه‌كانه و پێوه‌ندیی نێوانیان و ئیختیصاصی هه‌ر كامێكیان. (سه‌یری مادده‌كانی 39-109) بكه.
* ئه‌حكامی دارایی. ( مادده‌كانی 110-114).
* به‌شی كۆتایی ده‌ستوور هه‌میشه بۆ ئه‌حكامی كۆتایی سه‌باره‌ت به كارپێكردن به‌ده‌ستوور و لێكدانه‌وه و هه‌مواركردنی ته‌رخان ده‌كرێ. (مادده‌كانی 115-122) ته‌رخانكراوه.
پرۆژه ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، پرۆژه ده‌ستوورێكی سڕه (جامد)
به‌گوێره‌ی هه‌ر دوو مادده‌ی 118 و 120ی پرۆژه‌كه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌و پرۆژه ده‌ستووره، پرۆژه ده‌ستوورێكی سڕه (جامد)، چونكه له رێگه‌ی ریفراندۆ‌می گشتییه‌وه په‌سند ده‌كرێ و هه‌ر له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه هه‌موار ده‌كرێ. ئه‌گه‌ر پرۆژه ده‌ستوورێكی (مرن) بایه، ئه‌وا ته‌بای قانوونی خواسایی، له لایه‌ن په‌رله‌مان خۆیه‌وه هه‌موار ده‌كرا. له هه‌مانكاتدا (الخطر الجزئی)یش له‌سه‌ر هه‌مواركردن و ده‌سكاریكردنی ده‌ستووره‌كه هه‌یه. (سه‌یری مادده 120 یه‌كه‌م بكه)، چونكه ناكرێ ده‌سكاری سیسته‌می سیاسی بكرێ، یان له یه‌كێتیی خاكی هه‌رێمی كوردستان و ماف و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان كه‌مبكرێته‌وه. له زۆر وڵاتی تریشدا، مادده و ئه‌حكامی له‌مجۆره هه‌ن.
ئه‌و سڕبوونه بۆ وڵاتی ئێمه، كارێكی په‌سند و باشه، چونكه جۆرێ له سه‌قامگیریی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی دێنێته‌ئاراوه و وڵات له‌وه دوور ده‌خاته‌وه، كه به‌كه‌یف و ماشای ئه‌م یان ئه‌و حزب و سه‌ركرده و ململانێی نێوانیان، هه‌ر رۆژه ده‌ستوور ده‌سكاری بكرێ و ژیانی سیاسی سه‌قامگیری به‌خۆوه نه‌بینێ و هاووڵاتی ده‌ستی له‌سه‌ر دڵی بێ.
كێ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه پێشنیاری هه‌مواركردنی ده‌ستوور بخاته روو:
یان چۆن ده‌ستوور هه‌موار ده‌كرێ:
به‌پێی مادده‌ی 120 ـ دووه‌م، سێیه‌م، چواره‌م و پێنجه‌م به‌م شێوه‌یه ده‌كرێ:
١- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌یه‌كه‌وه یان یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، واته 37 ئه‌ندام بۆیان هه‌یه پێشنیار بۆ هه‌مواركردنی ده‌ستوور بكه‌ن.
٢- هه‌ڵبه‌ت به گوێره‌ی مادده‌ی 121یش، 25٪ی هاووڵاتیانی كوردستان، ئه‌وانه‌ی كه مافی هه‌ڵبژاردنیان له هه‌رێمدا هه‌یه، ده‌كارن داوای ریفراندۆ‌م له‌سه‌ر بابه‌تێك بكه‌ن، له‌وانه هه‌مواركردنی ده‌ستوور. ئه‌وه‌ش یه‌كسه‌ر به قانوون رێكده‌خرێ و ده‌خرێته به‌رده‌م خه‌ڵك بۆ ده‌نگ له‌سه‌ردان.
پاشان، ئه‌و پێشنیاره‌ی كه له خاڵی 1دا ئاماژه‌ی بۆ كرا، ده‌بێ دادگه‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستان، له ماوه‌ی 45 رۆژدا، بڕیاری ئه‌وه بدات كه داخوا ئه‌و پێشنیاری هه‌مواركردنه له‌گه‌ڵ بڕگه‌ی یه‌كه‌م (مادده‌ی 120)دا ده‌گونجێ یان نا. واته دادگه‌ی ده‌ستووری بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستووریبوون یان ناده‌ستووریبوونی پێشنیاره‌كه ده‌دات، ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی ده‌ستووری رێگه‌ی پێدا، ئه‌وده‌مه پێشنیاره‌كه ده‌خرێته‌وه به‌رده‌م په‌رله‌مان و ده‌بێ زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ته‌واوی ئه‌ندامان په‌سندی بكه‌ن، واته ده‌بێ به‌لانیكه‌مه‌وه 74 ئه‌ندام ده‌نگی پێ بده‌ن، تا بخرێته به‌رده‌م گه‌لی كوردستانه‌وه و له ریفراندۆ‌مێكدا به به‌ڵێ یان به نا، وه‌ڵامی خۆیان بده‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی ده‌نگده‌ره‌كان ده‌نگیان به‌و پرۆژه هه‌مواركردنه دا، ئه‌وا تێده‌په‌ڕێ و ده‌بێ كاری پێ بكرێ.
هه‌ڵوێستی قانوونی ناوه‌خۆی وڵاتان و قانوونی نێوده‌وڵه‌تی له‌مه‌ڕ مافه‌كانی مرۆڤه‌وه
راسته ماف و ئازادییه‌كانی مرۆڤ، له‌ناو ده‌ستووردا جێگه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه، به مانایه‌كی تر سه‌ر به قانوونی ده‌ستووریین. قانوونی ده‌ستووریش، به‌شێكی هه‌ره گرنگی قانوونی ناوخۆی وڵاتانه. لێ ئه‌و ئینتیمایه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ، بۆ قانوونی ناوه‌كی، ره‌ها نییه. چونكه ئه‌مڕۆ، مافه‌كانی مرۆڤ چ له‌ساته‌وه‌ختی شه‌ڕ و چ له‌ساته‌وه‌ختی ئاشتیدا، لقێكی قانوونی نێوده‌وڵه‌تی رێكیان ده‌خا كه پێی ده‌گوترێ قانوونی نێوده‌وڵه‌تیی ئینسانی. له‌هه‌مانكاتدا، ئه‌و قانوونه پێوه‌ندیی به كۆمه‌ڵی قانوونی تریشه‌وه هه‌یه، وه‌كو قانوونی سزاكان، قانوونی كار، قانوونی ئه‌حوالی شه‌خسی و هی تر. واته مافه‌كانی مرۆڤ، هه‌م به‌شێكی گرنگی قانونی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌م به‌شێكی گرنگی قانوونی ده‌ستووریی ناوه‌كیین و ئه‌مه‌ش جۆرێ له ته‌داخول وچوونه‌ناوه‌یه‌ك و تێكهه‌ڵكێشی دروستكردووه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش له سۆنگه‌ی ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌وه بووه كه به‌سه‌ر قانوونی نێوده‌وڵه‌تیدا هاتووه، كه له‌ته‌ك وڵاتان و رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌قلیمیدا، تاكه‌كه‌س، الفرد (Individual)یش به‌م یان به‌و شێوه‌یه بووه به سوژه‌ی ئه‌م قانوونه. له چه‌ندین دۆكیومێنتی نێوده‌وڵه‌تیدا: رێككه‌وتننامه Treaties، جاڕنامه Declarations ، پره‌نسیپ Principles، راسپارده Recommendations و بنه‌ما Rules دا، باس له ستاتۆ و مه‌ركه‌زی تاكه‌كه‌س و ماف و ئه‌ركه‌كانی كراوه. هه‌ر چه‌ند ئه‌و دۆكیومێنته نێوده‌وڵه‌تییانه، له رووی هێز و بڕستی قانوونیی و پابه‌ندبوونه‌وه، هێز و بڕستی وه‌كیه‌كیان نییه، لێ به‌پێی پره‌نسیپی به‌رته‌ری Superiorityی قانوونی نێوده‌وڵه‌تی له‌چاو قانوونی ناوه‌كیی وڵاتان، ده‌كرێ وه‌كو چاوگه و رێ‌نوێن له قانوونی ناوخۆدا به‌هه‌ند وه‌ربگیرێن. له سۆنگه‌ی ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه‌وه، ئه‌و پرسانه‌ی پێوه‌ندییان به مافه بنه‌ڕه‌تی و ئازادییه‌كانی مرۆڤه‌وه هه‌یه، به‌ته‌نیا ناكه‌ونه ناو بازنه‌ی اختصاص ( Competition)ی ناوه‌كیی وڵاتانه‌وه و له دوای نه‌وه‌ده‌كانه‌وه جۆرێ له (تلازم) له‌نێوان مافه‌كانی مرۆڤ و ئاشتی و ته‌ناهیی ده‌ولی هاتۆته‌كایه‌وه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش، پره‌نسیپی مایه‌ی خۆتێكردن له‌كاروباری ناوخۆی وڵاتان هاتۆته‌كایه‌وه و چه‌ندین نموونه‌شمان هه‌ن.
به مانایه‌كی تر، چیتر وڵاتان ناكارن، به‌بیانووی (ئیختصاصی) ناوه‌كییه‌وه پاساو بۆ پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له وڵاته‌كانیان بهێننه‌وه. بێ له‌وه، هه‌ندێ له مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كان چ له سه‌رده‌می شه‌ڕ و چ له ساته‌وه‌ختی ئاشتیدا، له‌به‌ر ئیعتوباراتی ئینسانی، سیفه‌تی القاعدة الامرة ( jus cognios)یان وه‌رگرتووه و ناكرێ پێشێل بكرێن، یان لێیان كه‌م بكرێته‌وه و به‌مه‌ش ئه‌ركێك خراوه‌ته ئه‌ستۆی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه.
لێ هه‌ڵوێستی ده‌ستووری وڵاتان سه‌باره‌ت به‌هێز و بڕستی قانوونیی دۆكیومێنتگه‌لی نێوده‌وڵه‌تی وه‌كیه‌ك نییه و ئاراسته‌ی لێكجیا هه‌یه. هه‌ر بۆ نموونه له مادده 6ی ده‌ستووری ئه‌مریكادا هاتووه، كه ده‌ستوور و ئه‌و قانوونانه‌ی به‌گوێره‌ی ده‌ستوور ده‌رده‌چن و هه‌موو ئه‌و به‌ڵێننامه و رێككه‌وتننامانه‌ی ئه‌مریكا ته‌ره‌فه تیایاندا، (ملزم)ن بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.
داخوا ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان چۆن ده‌ڕوانێته ئه‌و دۆكیومێنتانه؟
به‌ر له هه‌موو شتێك وه‌كو سه‌رنج ده‌درێ (المشرعین) هه‌ندێ له بڕگه‌و مادده‌ی دۆكیومێنتگه‌لی نێوده‌وڵه‌تیی له‌مه‌ڕ مافه‌كانی مرۆڤ، وه‌كو خۆیان یان به ده‌سكارییه‌كی كه‌مه‌وه و به‌گونجان له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی هه‌رێمدا نووسیووه‌ته‌وه.
لێ ئه‌و ره‌شنووسه له فه‌سڵی چواره‌م مادده 37دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی به‌م شێوه‌یه داوه‌ته‌وه كه ده‌ڵێ: سه‌رباری ئه‌و مافانه‌ی له‌م ده‌ستووره و له یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا بۆی ده‌سته‌به‌ر كراون، هه‌ر كه‌سێك مافی خۆیه‌تی كه‌ڵك له‌و مافانه‌ش وه‌ربگرێ كه له رێككه‌وتننامه، په‌یماننامه، به‌ڵێننامه و جاڕنامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی گرێدراوی مافه‌كانی مرۆڤدا هاتوون و عیراق چۆته ناویانه‌وه، یان په‌سندی كردوون.
كه‌واته ئه‌م ده‌قه ده‌ستوورییه، كۆمه‌ڵێ ماف و ئازادیی تریش بۆ تاكه‌كه‌س و گروپه‌كان دابین ده‌كات و ده‌بێ هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵات (یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان)یش به گوێره‌ی (مادده 18یه‌كه‌م) هه‌م ئه‌و مافه بنه‌ڕه‌تییانه‌ی له‌و ده‌ستووره‌دا هاتوون، هه‌م ئه‌وانه‌یش كه (مادده‌ی 37 ) ئاماژه‌یان بۆ ده‌كات، جێبه‌جێ بكه‌ن و بپارێزن و ناكارن كۆت و قه‌ید بخه‌نه سه‌ر پراكتیزه‌كردنی ئه‌و مافه دانپیانراوانه، مه‌گه‌ر به‌قانوون و له جه‌وهه‌ری ئه‌و مافانه كه‌م نه‌كاته‌وه و به راده‌یه‌كی پێویست و په‌سندكراو بێ (مادده‌ی 38 یه‌كه‌م) و هه‌ر كه‌سێكیش بۆی هه‌یه له‌به‌رده‌م دادگه‌ی ده‌ستووریدا تانه له هه‌ر قانوون و كۆتێك بۆ سه‌ر مافه‌كان بدا.
به‌كورتی، هاووڵاتی كۆمه‌ڵێ گه‌ره‌نتی و میكانیزم و ده‌ستاوێژی له‌به‌رده‌سته، كه ده‌كارێ له‌كاتی پێویست و بۆ داكۆكیكردن له مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی خۆی په‌نایان بۆ ببات.
ماف و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان:
لێره‌دا ئه‌و مافانه‌ی كه له‌م ده‌ستووره‌دا فه‌سڵی 1 و 2ی بابی دووه‌مدا هاتوون، له گه‌ڵ دۆكیومێنتگه‌لی نێوده‌وڵه‌تیی مافه‌كانی مرۆڤ پێكیان ده‌گرین تا بزانین چه‌نده، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ی به‌سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤدا هاتوون، گونجاون:
ئه‌و مافانه پێ به‌پێ له‌سه‌ر بنه‌مای داخوازیی به‌ره‌و ژوور هه‌ڵكشاوی مرۆڤایه‌تی سه‌باره‌ت به ژیانیك كه هه‌موو مرۆڤێك كه‌رامه‌ت و به‌های ئه‌سڵیی خۆی هه‌بێ و جێگه‌ی رێز و پاراستن بێ، سه‌لمێنراون.
ئه‌و دۆكیومێنتانه‌ی كه لێره‌دا له‌گه‌ڵ ره‌شنووسی ده‌ستووردا پێكیان ده‌گرین، ئه‌وانه‌ن:
جاڕنامه‌ی جیهانیی مافه‌كانی مرۆڤ، كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له 10-12- 1948 په‌سندی كردووه.
هه‌ردوو به‌ڵێننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان، مافه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوورییه‌كان كه له 26-12-1966دا كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان په‌سندی كردوون و له 23-3-1976ەوه كاریان پێ ده‌كرێ و ده‌وڵه‌تی عێراق له 25-1-1971ه‌وه چووه‌ته ناو ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌وه.
رێككه‌وتننامه‌ی تایبه‌ت به ستاتۆی په‌نابه‌ران كه له 28-7-1951دا، كۆنگره‌ی كۆمیسیارانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به په‌نابه‌ران و خه‌ڵكی بێ ده‌وڵه‌تنامه (الجنسیه) كه كۆمه‌ڵه‌ی گشتی به‌گوێره‌ی بڕیاری ژماره 429د 5ی 14-12-1950، داوای به‌ستنی كردبوو. ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه له 22-4-1954-ەوه كاری پێ ده‌كرێ.
رێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ به‌ربه‌ره‌كانێی هه‌موو شێوه‌كانی جیاكاریی ره‌گه‌زپه‌رستی، كۆمه‌ڵه‌ی گشتی به‌بڕیاری 2106 د20 له 21-12-1965 په‌سندی كردووه و له 4-1-1969ه‌وه كاری پێ ده‌كرێ و عێراق له 14-1-1970 چووه‌ته ناو ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌وه.
رێككه‌وتننامه‌ی به‌ربه‌ره‌كانێی هه‌موو شێوه‌كانی جیاكاری ده‌رهه‌ق به ئافره‌تان، كه كۆمه‌ڵه‌ی گشتی به بڕیاری 24-180 له 18-12-1979 په‌سندی كردووه و له 2-9-1981ه‌وه كاری پێ ده‌كرێ و له 13ی ئابی 1986ه‌وه عێراق ته‌ره‌فه تیایدا.
رێككه‌وتننامه‌ی به‌ربه‌ره‌كانێی ئه‌شكه‌نجه‌دان و شێوازه‌كانی تری ره‌وتار یان سزای سه‌خت یان نامرۆیی، كۆمه‌ڵه‌ی گشتی به‌بڕیاری 39-46 له10-12-1984 په‌سندی كردووه و له 26-6-1987ه‌وه كاری پێ ده‌كرێ و ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه نه‌چووبم، له دوای رووخانی رژێمه‌وه، عێراق چووه‌ته ناو ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌وه.
رێككه‌وتننامه‌ی مافه‌كانی منداڵ، كۆمه‌ڵه‌ی گشتی به بڕیاری 44-25 له 20-11-1989 په‌سندی كردووه‌و له 2-9-1990ه‌وه كاری پێ ده‌كرێ. له 15-6-1994ه‌وه عێراق ته‌ره‌فه تیایدا.
سه‌رباری ئه‌و دۆكیومێنتانه، به‌راوردێكیشی له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێراق 2005دا ده‌كه‌ین.
شایانی گوتنه، له دیباجه‌ی ره‌شنووسه‌كه‌شدا، ئاماژه بۆ پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ كراوه. هه‌رچه‌نده نه‌نووسراوه كه ئه‌و دیباجه‌یه به‌شێكی (ملزم)ه یان نا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، (المشرعین) بیناكردنی كوردستان-یان وه‌كو نیشتمانێكی یه‌كگرتوو كردۆته مه‌به‌ست كه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ها دیموكراتییه‌كان دامه‌زرابێت و له‌به‌ر رۆشنایی بنه‌ماكانی مافه‌كانی مرۆڤ كار بكات.. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش گرنگی خۆی هه‌یه و رۆح و جه‌وهه‌ری ده‌ستووره‌كه پێكدێنێ.
كێ ده‌كارێ ئه‌و مافه بنه‌ڕه‌تییانه‌ی كه له بابی دووه‌م فه‌سڵه‌كانی 1 و 2 و 3 و 4دا هاتوون سوودیان لێ ببینێ:
1- تاكه‌كه‌س (الفرد)، مافه‌كانی تاكه‌كه‌س له فه‌سڵی یه‌كه‌م و دووه‌مدا جێگه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.
2- ده‌سته و گرۆی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی له فه‌سڵی سێیه‌مدا جێیان بۆ كراوه‌ته‌وه.
3- ته‌واوی گه‌لی كوردستان، وه‌كو له مادده 7دا هاتووه و باس له مافی چاره‌ی خۆنووسین ده‌كات، یان مادده 17 كه باس له مڵكییه‌تی زه‌وی و سامانه گشتییه‌كانی هه‌رێم ده‌كات...
ده‌كرێ ئه‌و مافانه به‌پێی خویابوون و بڕانه‌وه و ره‌هابوونیانه‌وه بۆ دوو سینف پۆلین بكه‌ین:
1- هه‌ندێ له‌و مافانه‌ی كه له دوو فه‌سڵی 1 و2دا هاتوون، به‌شێوه‌یه‌كی خویا و ئاشكرا ده‌قبه‌ند كراون، ده‌بێ پێره‌وییان لێ بكرێ و ده‌ستیان پێوه بگیرێ. نموونه‌ی ئه‌و مافانه: (العقوبة شخصیة. لا یجوز محاكمة المدنیین أمام المحاكم العسكریة. لیس للقانون الجزائي اثر رجعی الا اذا كان اصلح للمتهم. لكل مواطن اكمل 18 عاما الحق فی تقلد الوظائف العامة یان الجمیع سواسیة أمام القانون و..)
2- هه‌ندێ له مافه‌كان پێویستیان به رێكخستن و قانوون بۆ دانان هه‌یه. وه‌كو ده‌بیندرێ له هه‌ندێ بڕگه‌دا، ده‌سته‌واژه‌ی وه‌ك (وفقا للقانون، دون مسوغ قانوونی، بموجب القانون، فی حدود القانون ).. بۆ هه‌ندێ ماف و ئازادیی زێده كراوه. بۆ نموونه، (یضمن حق الحصول علی المعلومات بقانون. حریة الاقامة والتنقل والسفر مكفولة فی حدود القانون. تكفل حكومة الاقلیم حق تأسیس الجمعیات والنقابات والمنظمات والاتحادات المهنیة والانضمام الحر الیها وینظم ذلك بقانون..) واته ده‌بێ دواتر په‌رله‌مانی كوردستان قانوون بۆ رێكخستن و پراكتیزه‌كردنی ئه‌و ماف و ئازادییانه ده‌ربكات. ده‌ستوور، رێكخستنی ئه‌و ماف و ئازادییانه‌ی داوه‌ته ده‌ست په‌رله‌مان نه‌ك ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی. هه‌ڵبه‌ت په‌رله‌مانیش بۆی نییه، به‌كه‌یفی خۆی كۆت و به‌ندیان بۆ دابنێ، به‌ڵكه ده‌بێ ئه‌و قانوونانه‌ی دایانده‌نێ، له‌گه‌ڵ رۆحی ده‌ستوور و جه‌وهه‌ری مافه‌كان بگونجێن و له‌و چوارچێوه‌یه ده‌رنه‌چێ كه له وڵاتانی دیموكراتدا باوه. بێ له‌وه، فیلته‌ری چاودێریی قه‌زاییش به‌سه‌ر په‌رله‌مانه‌وه‌یه و دادگه‌ی باڵای ده‌ستووری، به‌گوێره‌ی (مادده‌ی 95 - دووه‌م)ی پرۆژه‌كه، ده‌توانێ له ده‌ستووریبوونی ئه‌و قانوونانه بكۆڵێته‌وه كه له په‌رله‌مانه‌وه ده‌رده‌چن.
به‌گشتی مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان كه له فه‌سڵی یه‌كه‌مدا هاتوون (مادده‌كانی 18-22)، دابه‌ش ده‌كرێن بۆ:
1- ئازادییه فه‌ردییه‌كان كه كۆمه‌ڵی ماف و ئازادی ده‌گرنه‌وه وه‌كو مافی ژیان و ته‌ناهی و له‌خۆدڵنیابوون (مادده‌ی 19- یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م، چواره‌م، پێنجه‌م و شه‌شه‌م) و (مادده‌ی 22 - دووه‌م، سێیه‌م، چواره‌م، پێنجه‌م، شه‌شه‌م، حه‌فته‌م، هه‌شته‌م و یازده‌م)، مافی گۆزە-گۆزو شوێنی نیشته‌جێبوون (ماده‌ی 21 - سێیه‌م)، حورمه‌تی ماڵ و نهێنی پۆسته و كۆمیونیكێشن و ژیانی تایبه‌تی (مادده‌ی 19- حه‌فته‌م، هه‌شته‌م، دوازده‌م..).
به‌هه‌ق ئه‌گه‌ر مرۆ له خۆی دڵنیا نه‌بێ، ناكرێ باس له ئازادییه‌كانی تر بكرێ، كه‌واته مافی ژیان و له خۆ دڵنیابوون، مافێكی بنه‌ڕه‌تی و بنه‌مایه بۆ ئازادییه‌كانی تریش.
2- ماف و ئازادییه سیاسییه‌كان وه‌كو مافی هه‌ڵبژاردن و خۆپاڵاوتن (مادده 21- یه‌كه‌م)، مافی پێكهێنانی كۆمه‌ڵه و سه‌ندیكا و حزبی سیاسی (مادده‌ی 19- حه‌ڤده‌م و هه‌ژده‌م) و مافی دامه‌زران و وه‌رگرتنی وه‌زیفه‌ی گشتی (مادده‌ی 21 -دووه‌م) و مافی موخاته‌به‌ی ده‌سه‌ڵاته گشتییه‌كان (مادده‌ی 21 -چواره‌م).
3- ماف و ئازادییه فیكری و ئایینییه‌كان وه‌ك ئازادیی بیر‌ورا و راده‌ربڕین، ئازادیی باوه‌ڕ و ئایین، ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری و په‌خش. (ماده‌ی 19 - نۆیه‌م و ده‌یه‌م و یازدهه‌م) ده‌گرێته‌وه.
به‌راوردی بڕگه به بڕگه‌ی مادده‌كانی (19 و 20 و 21 و 22)ی پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێراق و دۆكیومێنت گه‌لی مافه‌كانی مرۆڤدا.
مادده 19 یه‌كه‌م: كه‌رامه‌تی مرۆڤ
مادده 35 أی ده‌ستووری عێراق. له كۆمه‌ڵی دۆكیومێنتدا ئاماژه‌ی بۆ كراوه.
مادده‌ی 19- بڕگه‌ی دووه‌م: مافی ژیان و ئازادی
له مادده 15ی ده‌ستووری عێراقدا هاتووه. مادده 3ی جاڕنامه‌ی جیهانیی مافه‌كانی مرۆڤ، مادده 6ی به‌ڵێننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان، مادده 1ی جاڕنامه‌ی ساڵی 1992ی پاراستنی هه‌موو كه‌س له شوێنبزركردن ، مادده 6ی رێككه‌وتننامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ كه له 2-9-1990ه‌وه كاری پێ ده‌كرێ، مادده 5ی جاڕنامه‌ی تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هاووڵاتی ئه‌و وڵاته نین كه تیایدا ده‌ژین و ئه‌م جاڕنامه‌یه له 13ی كانوونی یه‌كه‌می 1985 له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه په‌سندكراوه.
مادده‌ی 19- بڕگه‌ی سێیه‌م: به‌ربه‌ره‌كانێی ئه‌شكه‌نجه‌دانی جه‌سته‌یی و ده‌روونی...
له مادده 35بڕگه‌ی ج – ی ده‌ستووری عێراقدا هاتووه. مادده 5ی جاڕنامه‌ی جیهانیی مافه‌كانی مرۆڤ، مادده 7ی به‌ڵێننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان، پره‌نسیپی 6 و پره‌نسیپی 33ی كۆمه‌ڵه پره‌نسیپی تایبه‌ت به پاراستنی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی دوچاری شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی گلدانه‌وه و زیندانی ده‌بنه‌وه، مادده 1 و2ی رێككه‌وتننامه‌ی به‌ربه‌ره‌كانێی ئه‌شكه‌نجه‌دان و شێوه‌كانی تری مامه‌ڵه و سزای توند یان نائینسانی و سووكایه‌تیپێكردن كه له 26-6-1987ه‌وه كاری پێ ده‌كرێ، مادده 1ی جاڕنامه‌ی پاراستنی هه‌موو كه‌سان له شوێنبزركردن، مادده 37ی رێككه‌وتننامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ، مادده 6ی جاڕنامه‌ی تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌و كه‌سانه‌ی هاووڵاتی ئه‌و وڵاته نین كه تیایدا ده‌ژین..
مادده 19 - بڕگه‌ی چواره‌م: سوغره
مادده 35ـ سێیه‌م-ی ده‌ستووری عێراق، مادده 4ی جاڕنامه‌ی جیهانیی مافه‌كانی مرۆڤ، مادده 8 بڕگه 3-أ و جیمی به‌ڵێننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان، مادده 1ی رێككه‌وتننامه‌ی تایبه‌ت به قه‌ده‌خه‌كردنی سوغره كه له 7-1-1959ه‌وه كاری پێ ده‌كرێ.
مادده 19 پێنجه‌م: به‌زۆر كارپێكردن
مادده 35 سێیه‌م-ی ده‌ستووری عێراق.
مادده 8 بڕگه 3ب ی به‌ڵێننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان.
مادده 19 شه‌شه‌م: ئه‌مان و له‌خۆدڵنیابوونی شه‌خسی
مادده 15ی ده‌ستووری عێراق، مادده 3ی جاڕنامه‌ی جیهانیی مافه‌كانی مرۆڤ و له كۆمه‌ڵی دۆكیومێنتی تردا هاتووه.
مادده 19 حه‌فته‌م: رێزگرتن له ژیانی تایبه‌ت و خێزانی و ....
مادده 17ی ده‌ستووری عێراق. مادده 12ی جاڕنامه‌ی جیهانیی مافه‌كانی مرۆڤ، مادده 17ی به‌ڵێننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان، مادده 16ی رێككه‌وتننامه‌ی مافه‌كانی منداڵ.
مادده 19 هه‌شته‌م: مافی ژنهێنان و شوكردن و پێكه‌وه‌نانی خێزان...
له مادده 29 له ده‌ستووری عێراقدا ئه‌و مافه به‌و شێوه روونه نه‌هاتووه.
مادده 16ی جاڕنامه‌ی جیهانیی مافه‌كانی مرۆڤ، مادده 23ی به‌ڵێننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان، مادده 10ی به‌ڵێننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به مافه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوورییه‌كان، مادده 6ی رێككه‌وتننامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ، مادده 12ی رێككه‌وتننامه‌ی تایبه‌ت به په‌نابه‌ران (1950).
مادده 19 نۆیه‌م: مافی ئازادیی ئایین و باوه‌ڕ و فیكر و ویژدان...
مادده‌كانی 39و40و41 شایانی باسه مادده 41 یه‌كێ له‌و ماددانه‌ی ده‌ستووری عێراقه كه له‌ناو په‌رله‌مانی عێراقیدا ناكۆكی له‌سه‌ره.
مادده 18ی جاڕنامه‌ی جیهانیی مافه‌كانی مرۆڤ، مادده 18ی به‌ڵێننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان، مادده 14ی رێككه‌وتننامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ، مادده 4ی رێككه‌وتننامه‌ی تایبه‌ت به په‌نابه‌ران
مادده 19 ده‌یه‌م: ئازادیی راده‌ربڕین...
مادده‌ی 36 یه‌كه‌م و دووه‌م-ی ده‌ستووری عێراق، مادده 19ی جاڕنامه‌ی جیهانیی مافه‌كانی مرۆڤ، مادده 19ی به‌ڵێننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان، مادده 12ی رێككه‌وتننامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ.
مادده 19 یازده‌هه‌م: مافی زانیاریی وه‌رگرتن...
له ده‌ستووری عێراقدا ئه‌و مافه نییه. مادده 19ی به‌ڵێننامه‌ی جیهانیی تایبه‌ت مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان.
مادده‌ی 19 دوازده‌هه‌م: ئازادیی پێوه‌ندیگرتن و پۆسته‌كاری و ...
مادده 38ی ده‌ستووری عێراق، مادده 12ی جاڕنامه‌ی جیهانیی مافه‌كانی مرۆڤ، مادده 17ی به‌ڵێننامه‌ی جیهانیی تایبه‌ت به مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان.
مادده 19 سێزده‌هه‌م: چاو‌دێری و بایه‌خدان و بارهێنانی تازه‌پێگه‌یشتووان و گه‌نجان...
مادده 29 ب، مادده 33ی ده‌ستووری عێراق، به‌شێوه‌ی جیا-جیا ئه‌و مادده‌یه ئاماژه‌ی بۆ كراوه.
مادده 19 چوارده‌هه‌م: وه‌رزش.. مافێكی له‌م بابه‌ته له ده‌ستووری عێراقدا نییه.
مادده 19 پازده‌هه‌م: ئازادیی هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و توێژینه‌وه‌ی زانستی...
مادده 34 سێیه‌می ده‌ستووری عێراق، به‌ڵام له ده‌ستووری عێراقدا به‌و روونییه نییه كه له پرۆژه ده‌ستووری هه‌رێمدا هاتووه.
مادده 19 شازده‌هه‌م: پاراستنی موڵكییه‌تی فیكری و داهێنان و...
له ده‌ستووری عێراقدا نییه. مادده 27ی جاڕنامه‌ی جیهانیی مافه‌كانی مرۆڤ، مادده 15ی به‌ڵێننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به مافه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوورییه‌كان، مادده 31ی رێككه‌وتننامه‌ی مافه‌كانی منداڵ، مادده 14ی رێككه‌وتننامه‌ی تایبه‌ت به ره‌وشی په‌نابه‌ران.
مادده 19 حه‌ڤده‌هه‌م: ئازادیی كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه و پێكهێنانی كۆمه‌ڵه‌و یه‌كێتی و ....
مادده 36 سێیه‌م، مادده 43ی ده‌ستووری عێراق، به‌ڵام له پرۆژه ده‌ستووری هه‌رێمدا به‌شێوه‌یه‌كی خویاتر داڕێژراوه.
مادده 23ی جاڕنامه‌ی جیهانیی مافه‌كانی مرۆڤ، مادده 22ی به‌ڵێننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان، مادده 8ی به‌ڵێننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به مافه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوورییه‌كان، مادده 2 و3ی رێككه‌وتننامه‌ی تایبه‌ت به ئازادیی سه‌ندیكایی و پاراستنی رێكخستنی سه‌ندیكایی كه له ساڵی 1950ه‌وه كاری پێ ده‌كرێ. مادده 8ی جاڕنامه‌ی تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌و كه‌سانه‌ی هاووڵاتی ئه‌و وڵاته نین كه تیایدا ده‌ژین.
مادده 19 هه‌ژده‌هه‌م: حزب دامه‌زراندن.
مادده 37ی ده‌ستووری عێراق، مادده 20ی جاڕنامه‌ی جیهانیی مافه‌كانی مرۆڤ، مادده 22ی به‌ڵێننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان، مادده 21ی به‌ڵێننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به مافه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوورییه‌كان.
مادده 19 نۆزده‌هه‌م: قه‌ده‌خه‌كردنی وه‌ده‌رنانی به‌كۆمه‌ڵ. له ده‌ستووری عێراقیدا نییه
مادده 20 وه‌كیه‌كی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م وه‌كیه‌كی به‌رانبه‌ر قانوون
مادده 14ی ده‌ستووری عێراق، مادده 7ی جاڕنامه‌ی جیهانیی مافه‌كانی مرۆڤ، مادده 14 و 26ی به‌ڵێننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان، مادده 15ی رێككه‌وتننامه‌ی به‌ربه‌ره‌كانێی هه‌موو شێوه‌كانی جیاكاری دژ به ئافره‌تان،
مادده‌ی 21 مافه‌كانی هاووڵاتیبوون یه‌كه‌م مافی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن.. دووه‌م مافی وه‌زیفه وه‌رگرتن و چواره‌م مافی سكاڵا‌و عه‌رزوحاڵنووسین و...
مادده 20 ی ده‌ستووری عێراق، به‌ڵام زۆر به كورتی هاتووه. هه‌رچی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه، به‌تایبه‌تی بڕگه‌ی چواره‌م زۆر گرنگه و ئه‌و مافه به هاووڵاتی ده‌دا، كه عه‌رزوحاڵ و سكاڵا بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم بنووسێ و وه‌ڵام به‌بێ دواكه‌وتن وه‌رگرێته‌وه، له‌باری دواكه‌وتندا، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌بێ هیچ پاساوێكی قانوونی دواخستبێ، به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌وێته‌سه‌ر.
مادده 21ی جاڕنامه‌ی جیهانیی مافه‌كانی مرۆڤ، مادده 25ی به‌ڵێننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان، مادده 7 و 8ی رێككه‌وتننامه‌ی به‌ربه‌ره‌كانێی هه‌موو شێوه‌كانی جیاكاری دژ به ئافره‌تان...
مادده‌ی 22: مافی دادگاییكردنی دادپه‌روه‌رانه له 12 بڕگه پێكهاتووه.
ئه‌و بنه‌ما و ستانداردانه‌ی له جاڕنامه جیهانی و رێككه‌وتننامه‌كاندا هاتوون بۆ ره‌شنووسی هه‌رێمی كوردستان گوێزراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌کان:
باسيل يوسف، دبلوماسية حقوق الانسان المرجعية القانونية والآليات، بغداد، 2002، ص54.
عبدالكريم علوان، الوسيط فى القانون الدولى العام، حقوق الانسان، الكتاب الثالث، مكتبة دار الثقافة للنشر والتوزيع، 2004، ص10
على محمد صالح الدباس و على عليان محمد، حقوق الانسان و حرياته، دار الثقافة للنشر والتوزيع، عمان، 2005، ص100
|
|
|
|
|
|