|
ناساندن:
بۆ به‌شداری کردن له
پرۆسه‌ی پێشکه‌وتنی مه‌عریفه و
رۆشنبیری له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا و
بۆ هاوکاری کردنی
حکومه‌تی کوردستان له پرۆسه‌ی پێشخستنی
ئاسته جۆراوجۆره‌کانی کوردستان و چاره‌سه‌رکردنی کێشه و گرفته‌کان
و هه‌رچی زیاتر کارکردن له گه‌شه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری و یاسایی کۆمه‌ڵگای
کوردستاندا هه‌روه‌ها بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی و
رۆشنبیری کارمه‌ندانی راگه‌یاندن له رۆژنامه‌و گۆڤار‌و
رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان،
مه‌کته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و رۆشنبیری پارتی
دیموکراتی کوردستان ئه‌م بنکه‌یه بۆ توێژینه‌وه له
چوارچێوه‌ی ده‌زگای موکریانیدا ده‌کاته‌وه.
1-
ناوی بنکه : توێژینه‌وه.
2-
یه‌کێکه له پێکهاته‌کانی ده‌زگای موکریان که
ده‌زگایه‌کی مه‌کته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و رۆشنبیرییه.
3-
باره‌گای سه‌ره‌کی له هه‌ولێری پایته‌خته.
4-
ئه‌رکه‌کانی:
آ-
له ئاستی کۆمه‌ڵگای کوردستان.
ب-
له ئاستی ده‌زگاکانی راگه‌یاندن.
آ- له
ئاستی کۆمه‌ڵگای کوردستان به‌چه‌ند جۆرێک کارده‌کات:
لێکۆڵینه‌وه‌و،کێو‌ماڵی زانیاری ئاماده ده‌کات له‌باره‌ی
کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری سیاسی و ئیداری و یاسایی و
خزمه‌تگوزارییه‌کان، کۆی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵکه‌وه
ده‌ره‌نجامه‌کانی شی ده‌کاته‌وه له‌گه‌ڵ رێنوومایی و
پێشنیازدا پێشکه‌شی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی ده‌کات ،
وه‌ک هاوکارییه‌ک که هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنیان بدرێ.
ئه‌م بنکه‌یه چاوه‌ڕێیه که وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاکانی
حکومه‌تی هه‌رێم جگه له هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی ،
هه‌روه‌ها داوای لێ بکه‌ن که لێکۆڵینه‌وه‌و ، کێو‌ماڵی
زانیاری‌یان له باره‌ی ئه‌م مه‌سه‌لانه بۆ ئاماده بکات
که خۆیان پێویستییان پێیه‌تی.
توێژینه‌وه‌ی فیکری ده‌کات له
هه‌موو بواره‌کانی سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ژیانی رۆژانه‌ی کۆمه‌ڵگاو، له
گۆڤاری " توێژینه‌وه‌دا " بڵاویان ده‌کاته‌وه که دوو مانگ
جارێ ده‌زگای موکریانی ده‌ری ده‌کات.
توێژینه‌وه‌ی فیکری له زمانه جیاجیاکانه‌وه ته‌رجه‌مه
ده‌کات بۆ زمانی کوردی و له‌و گۆڤاره‌دا بڵاویان
ده‌کاته‌وه.
کۆڕ‌و سیمیناری فیکری ساز ده‌کات .
ساڵی جارێک کۆنفرانسێک بۆ مه‌به‌ستێکی دیاری کراو
ده‌به‌ستێ که پێشتر بابه‌ته‌که‌ی پێشنیاز کردووه ، له
مه‌کته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و رۆشنبیری گفتۆگۆی
له‌باره‌وه ده‌کرێ و ، ڕای ناوه‌نده زانستییه‌کانی له
باره‌وه وه‌رده‌گیرێ .
له هه‌موو ئه‌م کارانه‌دا جگه له‌وه‌ی توێژه‌ره‌وان
راده‌سپێرێ بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌و کێوماڵانه
، په‌یوه‌ندی توندوتۆڵ له‌گه‌ڵ زانکۆکانی کوردستان و ،
ناوه‌نده رۆشنبیری و فیکرییه‌کانی دیکه‌ی کوردستان
و،ده‌ره‌وه‌دا ده‌به‌ستێ و، سوود له تواناکانیان
وه‌رده‌گرێ و، هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ دا ده‌کات.
ب- له
ئاستی ده‌زگاکانی راگه‌یاندندا ئه‌م کارانه ده‌کات:
کردنه‌وه‌ی خولی مه‌شق و رۆشنبیریی بۆ هه‌موو لقه‌کانی له
رۆژنامه و گۆڤار و رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌کان.
ئه‌م خولانه مه‌شقی پیشه‌یی ده‌بن له کاری
رۆژنامه‌گه‌ریدا، هه‌روه‌ها مه‌شق و راهێنانی رۆشنبیریی
ده‌بن بۆ پێشخستنی ئاستی رۆشنبیری کارمه‌ندان.
بۆ هه‌رچی زیاتر سه‌رکه‌وتنی ئه‌م خولانه ، بنکه کار
ده‌کات بۆ هێنانی راهێنه‌ران و مامۆستایان له زانکۆکانی
کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، هه‌روه‌ها کار ده‌کات بۆ
په‌یوه‌ندی کردن به رۆژنامه‌و ئاژانسه گه‌وره‌کانی
ناوچه‌که‌و جیهان و، سه‌نته‌رو بنکه‌ی هاوشێوه‌ی خۆیه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌عوه‌تی رۆژنامه‌نووسانی خۆمان بکه‌ن که
له‌وێ بچنه خولی فێرکردن و،گه‌شت و بینین ساز بکه‌ن بۆ
رۆژنامه‌و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن له‌و وڵاتانه.
جگه له کردنه‌وه‌ی خول، ئه‌م بنکه‌یه بۆ به‌رز
کردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی کارمه‌ندان نامیلکه له باره‌ی
لقه جۆراوجۆره‌کانی راگه‌یاندن و چۆنێتی کارکردن له
به‌شه جیاجیاکاندا ، له چوارچێوه‌ی چاپه‌مه‌نییه‌کانی
ده‌زگای موکریان ، چاپ ده‌کات و ده‌یگه‌یه‌نێته ده‌ستی
کارمه‌ندان.
هه‌وڵ ده‌دات له ماوه‌ی ساڵی 2005 دا کۆنفرانسێکی فراوان
بۆ راگه‌یاندنی کوردستان ساز بکات که له ماوه‌ی چه‌ند
رۆژێکدا لێکۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشکه‌ش بکرێ
و، له لایه‌نه سه‌رکه‌وتووه‌کان و، لایه‌نه به کێشه‌و
گرفته‌کانی ئه‌زموونی رۆژنامه‌گه‌ری و راگه‌یاندن و،
په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی ئه‌م بواره بکۆڵرێته‌وه
.
یه‌کێک
له کاره‌کانی بنکه‌ی توێژینه‌وه :
حق تقریر المصیر ،
الدستور و الاستفتاء
( اسو کریم ) ....
|