بنکه‌ی توێژینه‌وه
(بۆ لێکۆڵینه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و هزرییه‌کان)
بۆ به‌شداریکردن له پرۆسه‌ی پێشکه‌وتنی هزری و رۆشنبیری له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا و بۆ هاوکاریکردنی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له پرۆسه‌ی پێشخستنی ئاسته جۆراوجۆره‌کانی کوردستان و چاره‌سه‌رکردنی کێشه و گرفته‌کان و هه‌رچی زیاتر کارکردن له گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری و یاسایی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا، هه‌روه‌ها بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی و رۆشنبیریی کارمه‌ندانی راگه‌یاندن، له رۆژنامه، گۆڤار، رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان، مه‌کته‌بی ناوه‌ندیی راگه‌یاندن و رۆشنبیریی پارتی دیموکراتی کوردستان، له چوارچێوه‌ی ده‌زگای موکریانیدا، ئه‌م بنکه‌یه‌ی بۆ توێژینه‌وه کرده‌وه.
1ـ ناو: بنکه‌ی توێژینه‌وه.
2ـ یه‌کێکه له پێکهاته‌کانی ده‌زگای موکریانی که ده‌زگایه‌کی مه‌کته‌بی ناوه‌ندیی راگه‌یاندن و رۆشنبیرییه.
3ـ شوێنی سه‌ره‌کیی باره‌گا: هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان.
4ـ ئه‌رکه‌کانی:
آ ـ له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان
ب ـ له‌سه‌ر ئاستی ده‌زگاکانی راگه‌یاندن
آ- له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا به چه‌ند جۆر کارده‌کات:
له باره‌ی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، سیاسی، ئیداری، یاسایی و خزمه‌تگوزارییه‌کان، لێکۆڵینه‌وه و کێو‌ماڵی زانیاری ئاماده ده‌کات، هه‌روه‌ها کۆی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵک و ده‌رئه‌نجامه‌کانی شی ده‌کاته‌وه و له‌گه‌ڵ رێنمایی و پێشنیازدا، پێشکه‌شی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی ده‌کات.
ـ ئه‌م بنکه‌یه چاوه‌ڕێیه که وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاکانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، جگه له هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی، هه‌روه‌ها داوای لێ بکه‌ن که لێکۆڵینه‌وه و کێو‌ماڵی زانیاری له باره‌ی ئه‌م پرسانه‌وه، که خۆیان پێویستییان پێیه‌تی، بۆیان ئاماده بکات.
ـ له بواره سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌کاندا، هه‌روه‌ها ژیانی رۆژانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌دا، توێژینه‌وه‌ی فکری ده‌کات و له گۆڤاری "توێژینه‌وه"دا بڵاویان ده‌کاته‌وه.
ـ توێژینه‌وه‌ی فکری له زمانه جیاجیاکانه‌وه بۆ زمانی کوردی و له‌و گۆڤاره‌دا بڵاویان ده‌کاته‌وه.
ـ کۆڕ‌و سیمیناری فیکری ساز ده‌کات .
ـ له هه‌موو ئه‌م کارانه‌دا جگه له‌وه‌ی توێژه‌ره‌وان راده‌سپێرێ بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه و کێوماڵانه، په‌یوه‌ندی توندوتۆڵ له‌گه‌ڵ زانکۆکانی کوردستان، ناوه‌نده رۆشنبیری و فیکرییه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و ده‌ره‌وه‌دا ده‌به‌ستێ و سوود له تواناکانیان وه‌رده‌گرێ و هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵدا ده‌کات.
ب- له‌سه‌ر ئاستی ده‌زگاکانی راگه‌یاندندا ئه‌م کارانه به‌ڕێوه‌ده‌بات:
ـ کردنه‌وه‌ی خولی مه‌شق و رۆشنبیریی بۆ ئامرازه‌کانی ڕاگه‌یاندنی گشتی. ئه‌م خولانه مه‌شقی پیشه‌یی ده‌بن له کاری رۆژنامه‌گه‌ریدا، هه‌روه‌ها مه‌شق و راهێنانی رۆشنبیریی ده‌بن بۆ پێشخستنی ئاستی رۆشنبیریی کارمه‌ندان.
ـ بۆ هه‌رچی زیاتر سه‌رکه‌وتنی ئه‌م خولانه، بنکه کار ده‌کات بۆ هێنانی راهێنه‌ران و مامۆستایان له زانکۆکانی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هه‌روه‌ها کار ده‌کات بۆ په‌یوه‌ندیکردن به رۆژنامه، ئاژانسه گه‌وره‌کانی ناوچه‌که و جیهان، سه‌نته‌ر و بنکه‌ی هاوشێوه‌ی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی بانگهێشتی رۆژنامه‌وانانی خۆمان بکه‌ن که له‌وێ بچنه خولی فێرکردن بۆ رۆژنامه و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن له‌و وڵاتانه‌دا.
ـ جگه له کردنه‌وه‌ی خول، ئه‌م بنکه‌یه بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی کارمه‌ندان، نامیلکه له باره‌ی لقه جۆراوجۆره‌کانی راگه‌یاندن و چۆنێتی کارکردن له به‌شه جیاجیاکاندا، له چوارچێوه‌ی بڵاوکراوه‌کانی ده‌زگای موکریانیدا به‌چاپ ده‌گه‌یێنێت.
|
| بۆ بینینی کتێبه‌کانی بنکه‌ی توێژینه‌وه ئێره کلیك بکه 42 کتێب |
|