لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی

گۆڤاری توێژینه‌وه‌

گۆڤارێکه‌ بایه‌خ ده‌دات به‌ کۆمه‌ڵگا، سیاسه‌ت و مه‌عریفه‌

سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئیداره‌ و نووسین:  ئاسۆ که‌ریم

asokareem@maktoob.com

به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین: مسته‌فا غه‌فور

 

ناساندن:

ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی موکریانی له‌ چوار چێوه‌ی کاره‌کانیدا ئه‌م گۆڤاره‌ ده‌رده‌کات ، بایه‌خ به‌ بابه‌ته‌کانی کۆمه‌ڵگا ، سیاسه‌ت و مه‌عریفه‌ ده‌دات .

ئه‌م گۆڤاره‌ له‌ سه‌ره‌تادا دوو مانگ جارێ ده‌رده‌چێ ، به‌شدارییه‌که‌‌ له‌ پرۆسه‌ی پێشکه‌وتن و گه‌شه‌ی مه‌عریفه‌ و رۆشنبیری کۆمه‌ڵگای کوردستان له‌ رێی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تی نوسراو  وه‌رگێڕدراو‌  که‌ سیما و خه‌سڵه‌ته‌ سه‌ره‌کییه‌کانی توێژینه‌وه‌ی زانستییان هه‌بێ .

جگه‌ له‌‌ بایه‌خ دان به‌ ئه‌سڵه‌ فه‌لسه‌فییه کلاسیک و نوێیه‌کان و به‌رهه‌مه‌ هزرییه‌کانی مێژووی کۆن و هاوچه‌رخی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ کایه‌ جۆراوجۆره‌کاندا ، ئه‌م گۆڤاره‌ بایه‌خ ده‌دات به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ و کێوماڵی زانیاری له‌ باره‌ی کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی و یاسایی و رۆشنبیرییه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان .

ئه‌م گۆڤاره‌ پشتئه‌ستووره‌ به‌ تواناکانی توێژه‌ره‌وان و نووسه‌ران و وه‌رگێڕه‌‌ به‌ڕێزه‌کانی خۆمان که‌ هاوکاری بکه‌ن و پێکه‌وه‌ له‌م ئه‌رکه‌دا سه‌رکه‌وتوو بن .

گۆڤاری توێژینه‌وه‌ ژماره‌ی 5 کانوونی یه‌که‌می 2005

توێژینه‌وه‌

1- ناوی گۆڤار: توێژینه‌وه‌.

2- گۆڤارێکه‌ دوو مانگ جارێک له‌ ده‌زگای موکریانی ده‌رده‌چێت.

3- تیراژ: 1000 دانه‌

4- قه‌واره‌: کتێبی به‌تاڵ.

5- بابه‌ته‌کان:

بایه‌خی سه‌ره‌کی به‌ زانسته‌ مرۆییه‌کان ده‌دات.

هانی بابه‌ته‌ زانستی سروشتی و موجه‌ڕه‌ده‌کانیش ده‌دات به‌و مه‌رجه‌ که‌ په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی خه‌ڵکدا هه‌بێ ، بۆ نموونه:

ئه‌ندازیاری خانوو و به‌ره‌ له‌ په‌یوه‌ندیدا به‌ شێوه‌ی شار و گه‌ڕه‌ک و شه‌قام و... هتد که‌ کارییگه‌رییان چه‌نده‌ له‌ ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا.

جار جاره‌ دیمانه‌یه‌کی تێدا ده‌بێت له‌گه‌ڵ پسپۆرێکدا بۆ بوارێکی دیاری کراو .

بایه‌خی باش به‌ ته‌رجه‌مه‌ ده‌دات.

خوێندنه‌وه‌ بۆ نامه‌ی ماسته‌ر یان دکتۆرای تێدا ده‌بێت که‌ له‌ زانکۆکانی سه‌لاحه‌دین و سلێمانی و دهۆک پێشکه‌ش کراون .

خوێندنه‌وه‌ی کتێبی خۆمانه‌ یان ته‌رجه‌مه‌ کراو یان به‌رهه‌می گه‌لانی دیکه‌ تێدا ده‌بێت .

6- له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانیدا زاراوه‌ی کرمانجی و سۆرانی له‌ به‌ر چاو ده‌گرێ و به هه‌ردووکیان بابه‌ت بڵاوده‌کاته‌وه‌.

بابه‌ته‌کان:

 

له‌باره‌ی چه‌مکی ئایده‌لۆژییه‌وه‌...

تێوری فیدرالیزم...

گوتاری تیرۆرستی...

لیبرالیزمی نوێ...

ڕوانینێکی دیکه‌ له‌مه‌ڕ...

ستراتیژی جیهانگیری...

هزری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌...

سیسته‌می ده‌نگدان به‌ پێی ده‌ستوور له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێ...

مافی جودابوونه‌وه‌ی‌ ده‌ستووری له‌ تێوری...

ره‌وشی جیهانی و پرسی کورد...

مۆدێله‌کانی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی...

هونه‌ر وه‌ک که‌ناڵێکی ده‌ڕبڕین...

زه‌ینی بێ ماڵ و حاڵ...

ژماره‌کانی پێشوو >> ( 9 - 8 - 7 - 6 - 5 - 4 - 3 - 2 - 1 )

دوا ژماره‌ داگره‌..

All right reserved for Mukiryani Establishment For Research & Publication ©2006-2008 .. Designed By KurdDesign.com